گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال هەڵدەدرێنەوە
شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، تا ئێستا 24 گۆڕی بەكۆمەڵ لە سنووری شنگال و دەوروبەری دۆزراونەتەوە و، لیژنەیەك پێك هێنراوە و بەم زووانە ئەو گۆڕانە هەڵدەدرێنەوە.
(مەحما خەلیل)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە دوای ئازادكردنی شنگال و دەوروبەریەوە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، تا ئێستا 24 گۆڕی بەكۆمەڵ لەو ناوچانە دۆزراونەتەوە و، گەڕان بە دوای گۆڕی دیكەیشدا بەردەوامە".
(خەلیل) گوتیشی: "تا ئێستا ئەو گۆڕانە هەڵنەدراونەتەوە، بەڵام پێویستە هەرچی زووە هەڵبدرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەك پێك هێنراوە و بەم زووانە ئەو گۆڕانە هەڵدەدرێنەوە".
ڕابین شێروانی




