٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار دەداتە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە بڕی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار وەك هاوكاری بە عێراق بدات.

(هۆشیار‌ زێباری)، وەزیری‌ دارایی‌ عێراق، لە لێدوانێكدا بە مێدیاكانی راگەیاند: "سندووقی‌ دراوی نێودەوڵەتی،‌ بڕیاری دا لە ئەمساڵدا بە بڕی‌ شەش ملیار و400 ملیۆن دۆلار هاوكاریی‌ عێراق بكات".

(زێباری) گوتیشی: "بڕیارە لە ‌مانگی‌ داهاتوویشدا عێراق داوای‌ قەرز لە سندووقی‌ نەختی‌ نێودەوڵەتی‌ بكات، بە ‌مەبەستی‌ تێپەڕاندنی‌ ئەو دۆخە قەیراناوییەی‌ رووبەڕووی‌ وڵات بووەتەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە، زیاتر لە ساڵێكە عێراق تووشی قەیرانی دارایی بووەتەوە و، بەرپرسانی بەغدایش دابەزینی نرخی‌ نەوت‌ و خەرجیی شەڕی داعش، بە هۆكاری سەرەكیی ئەو قەیرانە داراییە دەزانن، لە لایەكی دیكەیشەوە بە هۆی قەیرانی سیاسییەوە، بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەردەم هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و پێكهێنانی كابینەی حكوومەتێكی دیكەدان كە بە حكوومەتی تەكنۆكرات ناو دەبرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار