٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

201 ئەفسەری ئافرەت بڕوانامەی ئەکادیمیای لەشکریی زاخۆیان پێ دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  ئەمڕۆچوارشەممە و لە زاخۆ، بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) خولی ئەکادیمیای لەشکریی زاخۆ کە (201) ئافرەت تێیدا بەشدار بوون، کۆتایی دێت.

راگری ئەکادیمی لەشکریی زاخۆ (فه‌ریق شەھاب ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە چاودێری و ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رێورەسمی کۆتاییپێھێنانی خولێکی تایبەت بۆ (201) ئافرەت لە ناو ئەکادیمی لەشکریی زاخۆ ساز دەکرێت و بە وەرگرتنی بڕوانامەی ئەفسەری، کۆتایی بە خووڵەکە دێ".

ئەکادیمی لەشکریی زاخۆ بە فەرمانیسەرۆکی هەرێمی کوردستان (سەرۆک بارزانی) لە ساڵی 1997ـدا دامەزراوە، ئەم خولەیش تایبەتە بە ئافرەتان.

ئەو 201 پێشمەرگەیە، پاش بڕوانامەی بەكالۆریۆس، ساڵێك مەشقیان لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەك و هەموو بوارەكان لە زانستی سەربازی وەرگرتووە.

حەکیم حیکمەت

هەواڵی پەیوەندیدار