٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مانگی دابێتەوە کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان زیاد بکات بۆ زیاتر لە ١٥ سەعات لە ڕۆژێکدا.

 

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان (ئومێد ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی ئەو خشتەی دانراوە بۆ مانگی نیسان بۆ پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان ڕۆژانە زیاتر لە ١٥ سەعات کارەبا دەبێت، ئەمەش بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێتەەوە، یەکەم کێشەی داناغاز و پەستانی غاز چارەسەر بوو و، دووەم ھۆکار ئەوەیە کە خواست لەسەر کارەبا کەم دەبێتەوە، بۆیە دەتوانن زیاتر کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن."

(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، لەم مانگەدا سەرەتاکەی باش بوو ڕۆژانە ١٢ سەعات کارەبا بە خەڵک دەدرا، بەڵام دوایی بە ھۆی سیانەی کۆمپانیای دانەغاز بۆ ماوەی حەفتەیەک کارەبا خراپ بوو، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار