٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر..دەنگ لەسەر کەمکردنەوەی قیستی خانوو و ئۆتۆمبێل دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ ببێتەوە و، قیستی خانوو و ئۆتۆمبێل و، هەقی قورئانخوێندن لە مەولوود و پرسەیش کەم بکاتەوە.

 

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ بووەوە  وکارنامەی کۆبوونەوەش لە دوو تەوەر پێک دەھات؛ یەکەم ڕاپۆرتێک کفتوگۆی لەسەر کرا کە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکی ئامادەکردبوو بەدواداچوونی لەبارەی بنکەی تەندروستی شەمامک کردبوو، چونکە باس لەوە دەکرێت ھەندێک پارەیان بۆ سەرف کراوە و دیار نییە چۆن خەرج کراوە؛ جا بۆیە بڕیار درا لیژنەی دارایی دیسان پێشنیارەکانی خۆی ئامادە بکات و پێشکەشی ئەنجومەنی بکەن، بۆ ئەوەی دەنگی لێ بدرێت و، لێپێچینەوە لەگەڵ  کەمتەرخەمەکاندا بکرێت."

(یاسین سەلیم مزووری) گوتیشی، تەوەری دووەم لەبارەی دابەزاندنی نرخی کەلوپەل بوو، بەڵام دوا خرا بۆ سبەی.

گوتیشی، بڕیارە سبەی دەنگ لەسەر کەمکردنەوەی قیستی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێلیش بدرێت، با کەرتی تایبەتیش بە خەڵکی فرۆشتبێت.

(مزووری) ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە هەقی قورئانخوێندن لە پرسەکاندا بکرێتەوە ٥٠ھەزار لە ڕۆژێکدا و، بۆ مەولوودخوێندنەوەش ١٥٠ھەزار دینار دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار