دوو ژنی کورد خەڵاتی جیهانیان وەرگرت

ئەمەریکا-KDP.info- جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی ئەمساڵی ژنی بوێر بە دە ژنی بوێر لە جیهان دەبەخشێت، کە ژنێکی کوردی باشووری کوردستان بە ناوی نەغەم نەوزادی تێدایە.
دوای مەراسیمەکە، جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکدا باسی خەڵاتەکە دەکات، کە ماوەی 10 ساڵە لە ئەمەریکا پێشکەشی ژنانی ئازا و بوێر دەکرێت. نەغەم نەوزاد پزیشکی ئافرەتان بووە لە نەخۆشخانەی شێخان و دوای ڕفاندنی کچ و ژنانی کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە، هاوکاریی پێشکەش بە ڕزگاربووانی دەستی داعش کردووە.
کاری خۆبەخشانەی لە ڕێکخراوی پەری ئاسمانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەنجامدانی فریاگوزاری و هاوکاریکردن و بەڕێکردنی ئەو ژن و کچانەی لەلایەن داعشەوە ئازار دراون و دەستدرێژییان کراوەتەسەر.
خەڵاتەکە بۆ ڕێزگرتنە لەو ژنانەی لە سەرانسەری جیهاندا بوێریەکی بێوێنەیان تۆمارکردووە بەتایبەت لە داکۆکیکردن لە ئاشتی، دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ و یەکسانیی ڕەگەز.
لەلایەکی دیکەوە، خانم ڕه‌حیم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ئاسووده‌ی تایبه‌ت به دۆسیەی ئافرەتان له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین ژنی كورد و عیراقی خه‌ڵاتی خولی پانزدەهەمینی ژنانی سه‌ركرده‌ی جیهانی پێبه‌خشرا. ڤایته‌ڵ ڤۆیس ساڵانه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته ژنانی سه‌ركرده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و ئه‌م خه‌ڵاته پێشتر به چه‌ندین چالاكوان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌خشراوه و ئەمساڵیش بۆ یه‌كه‌مجار (خانم ره‌حیم) له ڕێكخراوی ئاسوده ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشرا.




