٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرەنساییەکان لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا شەڕی داعش دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ژمارەیەک خۆبەخشی فەرەنسی پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لە شەڕی داعشدا هاوکارییان دەکەن.

فرانسیس وەک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تەلەفزیۆنی فەرەنسا بڵابووەتەوە، دەرچووی کۆلێژی سەربازیی فەرەنسییە و ماوەی دوو مانگە پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کەتیبەیەکی ٢٠ کەسی خۆبەخشی دروست کردووە و لە شەڕی داعشدا هاوکاریی پێشمەرگە دەکات.
فرانسیس دەڵێت "ھاتووم بەشداری لە دروستکردنی مێژوو  بکەم، چونکە چارەنووسی ھەموو مرۆڤەکان لەم شوێنەیە کە منی لێم". فرانسیس لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەیە لە شنگال و وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئاڵای کوردستان و ئاڵای فەرەنسای لە تەنیشت یەکتر داناوە. ئەو خۆبەخشە باس لەوە دەکات کە لە وڵاتەکەی زۆر کەسی دیکە ئامادەییان تێدایە وەك ئەوان بێن لە کوردستان بەرگری لە مرۆڤایەتی بکەن و هاوشان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە، شەڕی داعش بکەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار