ئهنجوومهنی ئاساییش: دهبێ بزانرێ بودجهی وهرگیراوی چ لێ كردووه.. لاهور جهنگی بۆ بەشێک لە سەرکردایەتیی یەکێتی ههڕهشهیه

ههولێر-KDP.info- وێڕای ئهوهی به داخه لهوهی كه پرسهكانی دهخزێنه ڕاگهیاندنهوه كه به هۆی ''چهوتییهكانی لاهور جهنگی''یهوهن، هاوكات ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وهك له راگهیهنراوهكهیدا ئاماژهی داوه، دهڵێ پسولەکانی وەرگرتنی بودجه له لایهن لاهورهوه بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخەنە ڕوو، ئینجا دەبێت بەدواداچوون بکرێت ئەم بودجەیە، کە بە وەرنەگیراو هەژماریان کردووە، چیی لێ هاتووە.
دهقی راگهیهنراوی ئهنجوومهنی ئسایشی ههرێمی كوردستان:
ماوەی چەند ساڵێکە لاهور جەنگی لەژێر ئەو چەترە یاساییەی، کە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆی دەستەبەر کردبوو، چەندەها چەوتی و پێشێلکاریی ئەنجام داوە و هیچ کاتێ پابەندی یاسا و رێساکانی ئەنجوومەنی ئاسایش نەبووە و، سەربەخۆیانە و بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان رەفتاری کردووە.
ناوبراو پێگەی خۆی و تواناکانی دامەزراوەیەکی تەنیا بۆ بەرژەوەندیی شەخسی و بەرگریکردن لە بەشێکی یەکێتیی نیشتیمانی بەکار هێناوە و، تەنانەت بووەتە هەڕەشەش بۆ سەر بەشێک لە سەرکردایەتیی یەکێتی.
وێڕای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی ناوبراو کەچی لە پێشێلکارییەکانی بەردەوام بووە. لەم ماوەیەشدا هەوڵی داوە لە دەزگاکانی راگەیاندندا چەوتییەکانی پەردەپۆش بکات و کێشەکانی دەزگایەکی ئەمنیی زۆر، بە ناشیانە و هەرزەکارانە خستە ناو کۆڕ و سمینارەکان تا لە هەیبەتی ئەم دەزگایانە کەم بکاتەوە.
لە پەیوەندیی بەو چەوتیانەوە چەندین جارە ناوبراو باس لە بڕینی بودجە لە بەشێکی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، ئێمە لێرەدا بە ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین، کە ناوبراو بودجەی وەرگرتووە، بەداخەوە بەپێی رێساکانی ئەنجوومەن ناتوانین بەڵگەکانی وەرگرتنی بودجەی مانگانەی ئەو بەشە بۆ راگەیاندن ئاشکرا بکەین، بەڵام پسولەکانی وەرگرتنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخەینە ڕوو، ئەوجا دەبێت بەدواداچوون بکرێت ئەم بودجەیە، کە بە وەرنەگیراو هەژماریان کردووە، چیی لێ هاتووە.
ئێمە بە داخەوەین کە ئەم بابەتانە و وەڵام و وەڵامدانەوانە دەکەوێتە ناو ڕاگەیاندن، بەڵام بۆ رێگری لە چەواشەکارییەکان ناچار بووین، رەوشەکە ڕوون بکەینەوە و لە ئاستی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمیشدا دەست بەو رێکارانە دەکەین، کە کۆتایی بەو کێشانە بهێنرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
29/3/2016




