پڕۆفیسۆرێکی فەرەنسا: لە شەڕی تیرۆردا کورد ھاوپەیمانی ڕاستەقینەمانن

ئەمەریکا-KDP.info- پڕۆفیسۆرێکی فەرەنسا لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکایی دەڵێ "لە شەڕی دژ بە تیرۆردا تەنیا کورد ھاوپەیمانی راستەقینەمانن".
پڕۆفیسۆری فەرەنسا (میشێل والزەر) مامۆستا لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمەریکا، لە بابەتێکیدا کە لە لۆمۆندی فەرەنسی بڵاوبووەتەوە بە ناونیشانی (ڕۆشنبیران لە شەڕی دژ بە توندڕۆییدا دوو ئەرکیان ھەیە)، دەنووسێت "تەنیا کورد ھاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئەمەریکا و فەرەنسان".
ئەو پڕۆفیسۆرە پێی وایە "دەبێ فەرەنسا و ئەمەریکا لە ھاوپەیمانی دیکەی هاوشێوەی کورد بگەڕێن، چونکە تەنیا ئەوانن لە عێراق و سووریا شەڕی تیرۆر و داعش دەکەن".
دەشڵێت وڵاتانی تر کێشەی دیکەیان هەیە و لەو ڕووەوە نموونەی سعودیا دێنیتەوە کە سیاسەتی لە هەمبەر دژایەتیکردنی تیرۆر ڕوون نییە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە سووپای عێراق ئەو شەڕەی پێ ناکرێت و بەشێکی تورکیاش شەڕەکە دەکەن و بەشەکەی دیکەشی خۆیان بە لێدانی کوردەوە خەریک کردووە، هەربۆیە تەنیا کوردەکانن کە بە دروستی شەڕەکە دەکەن".
پڕۆفیسۆر (میشێل والزەر) لە وتارەکەی خۆی لە ڕۆژنامەی لۆمۆند، ئەو شەڕەی ئێستای هاوپەیمانان بە ناتەواو دەزانێت و پێی وایە دەبوایە ھاوپەیمانەکانیان بە تەباییەوە وەک کورد شەڕی تیرۆریان بکردایە.




