كۆشكی سپی و كۆنگرێس داخران

واشنتن-KDP.info- پاش دوو ڕووداو كه یه‌كێكیان بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قه‌كردنه له به‌شی پێشوازیی كۆنگرێسدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌ردوو باڵاخانه‌ی كۆشكی سپی و كۆنگرێسیان داخستن.
هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان له هه‌رچی له شه‌قامی پێنسیلڤانیایه كرد، به باڵاخانه‌ی كۆنگرێس و باڵاخانه حكوومییه‌كانی له‌وێن، به دوای په‌ناگایه‌كدا بگه‌ڕێن و، ڕێگای چوونه ده‌ر و ژووره‌وه‌یشیان له‌و ناوچه‌یه‌دا قه‌ده‌غه كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتبه‌ده‌ستان گه‌یاندوویانه‌ته سه‌ردانیكاران و فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كه، داوایان لێ كراوه له په‌نجه‌ره و ده‌رگاكان خۆ به‌دوور بگرن و، ئه‌وی له نووسینگه‌كه‌ی خۆی نییه، هه‌وڵ بدات خۆی بگه‌یه‌نێته نزیكترین نووسینگه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی كه به سی ئێن ئێنیان ڕاگه‌یاندووه، داخستنی كۆشكی سپی پاش هه‌وڵی كه‌سێك دێ كه ویستوویه‌تی ئه‌و به‌ربه‌سته ببه‌زێنێ كه ده‌یگه‌یه‌نێته باخی كۆشكه سپی.




