پێشمەرگە خورماتووی ئارام کردەوە

خورماتوو -KDP.info- بەرپرسی ئاسایشی دوزخورماتوو دەڵێت، لەوەتەی ھێزی پێشمەرگە ھاتووەتە دوزخورماتوو ناوچەکە ئۆقرەی تێ کەوتووەتەوە و، کێشەی لێ بڕاوە.
بەرپرسی ئاسایشی خورماتوو ڕائید (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە ھێزی پێشمەرگە ھاتووە بۆ خورماتوو، چونکە پێشتر ھەندێک ئاڵۆزیی لێ بووە، بەڵام جارێ تەقەی لێ نەماوە و ھیچ کێشەیەک ڕووی نەداوەتەوە و ئارامە."
ڕائید (فارووق ئەحمەد) گوتیشی، خەڵکی خورماتوو بە ھاتنی ھێزی پێشمەرگە زۆر دڵخۆشن، ئاخر لە سای ئەوانەوە شارەکەیان ئاژاوەی لێ بڕاوە.
بڵند ئیبراھیم




