٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"پەرلەمان تا پێنجشەممەی دابێ مۆڵەتی دایە عەبادی"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆکوەزیران داوای لێ کراوە تا پێنجشەممە کابینەکەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان بکات ئەگەرنا بانگهێشت دەکرێت و، لێی دەپێچنەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە مۆڵەتی پێ دراوە کابینەکەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان بکات تا زووتر بڕیاری لێ بدرێت."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوایشی لێ کراوە هەر وەزیرێکی گۆڕی، هۆی گۆڕینەکەیشی بڵێت؛ هەر وەزیرێکیشی دانا، دەبێ بڵێ لەبەر چی دایناوە.

گوتیشی، ئەگەر تاکو ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکوەزیران کابینەی خۆی پێشکەش نەکرد، بانگهێشت دەکرێت و، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و، دوایی بڕیارێک دەدرێت؛ ئاخر چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیران زۆر دواکەوتووە و، دەبووایە زۆر زووتر بخستایەتە بارێکدا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار