٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا هێشتایش بێ‌حکوومەتە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی ئاوارەکان بەردەوام دەگەڕێنەوە بۆ جەلەولا، بەڵام تا ئێستا بێ‌حکومەتە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا (عامر ڕەفعەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گەڕانەوەی خەڵکی جەلەولا بەردەوامە و، تا ئێستاش نزیکەی ٣ھەزار ماڵ گەڕاونەتەوە و سەرقاڵی چاککردنەوەی ماڵەکانیانن؛ دیارە خەڵک زۆر ماڵی لێ ڕووخاوە و، سووتاوە."

 

گوتیشی، کوردەکان زۆر نەگەڕاونەتەوە؛ گەڕەکی ڕزگاری (گەورەترین گەڕەکی کوردنشین) و گەڕەکی وەحدە و شەھیدانیش هێشتا هەر چۆڵە.

 

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا ڕوونیشی کردەوە، کێشەی گەورە ئەوەیە کە جەلەولا هێشتایش بێ‌حکوومەتە و دامودەزگاکان دەستیان بە کاری خۆیان نەکردووەتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار