باڵیۆزی پێشووی ئێران: ڕووسیا له سووریا و عێراقدا، ئێرانی خه‌ڵه‌تاند

هه‌ولێر-KDP.info- باڵیۆزی پێشوویی ئێران له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێف(عه‌لی هه‌ره‌م)، ڕایگه‌یاند، به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا و ڕاگه‌یاندنی دۆخی ئاگربه‌ست، ڕووسیا وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆكی ڕژێمی سووریای خه‌ڵه‌تاندوون.
(عه‌لی هه‌ره‌م) دوێنێ یه‌كشه‌ممه به پێگه‌ی 'عصر إیران'ی نزیك له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ڕووسیا له سووریا و عێراقدا هه‌رچی پشتیوانییه‌ك هه‌یه له (ئه‌سه‌د) و ئێرانی كرد، كه‌چی هێزه‌كانی كشانده‌وه و ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاره بوو كه ڕۆڵی ئێرانی لاواز كرد، له كاتێكدا كه پێگه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له به‌هێزبووندا بوو.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئێرانییه گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئێران پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌هێز له دونیادا هه‌بوایه، ئه‌وا چین و ڕووسیا یان ئه‌ورووپاییه‌كان نه‌یانده‌توانی بیخه‌ڵه‌ڵه‌تێنن؛ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕووسیایش له سووریا به ئامانجی باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌مه‌یشی بۆ كۆتاییهێنانی كێشه‌كانیه‌تی له سووریا و ئۆكراینا.
ئاژانسه‌كان




