سندوقی نێودەوڵەتیی دراو لە بارەی ئابووریی عێراقەوە ھۆشداری دەداتە جیهان

ئاژانسەکان-KDP.info- سندوقی نێودەوڵەتیی دراو لە بارەی داڕووخانی ئابووریی عێراقەوە ھۆشداریی دەداتە وڵاتانی جیهان.
لە بەیاننامەیەکدا سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، ئاماژە بە عێراق دەکات کە تووشی دوو شۆکی ئابووری بووە، یەکەم بە ھۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە و دووەم بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت لە دوو ساڵی رابردوودا.
بۆیە دەڵێت "بەھۆی بارودۆخی عێراقەوە، بازرگانی و سەرمایەگوزاریی بەدەر لە نەوتیش ئاسان نییە، چونکە تیرۆریستان وڵاتەکەیان خستووەتە شەڕەوە و وەبەرھێنەرانیش بڕوایان نییە تا سەرمایەگوزاری لە وڵاتەکەدا بکەن.




