٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یو.پی.ئاى: ڕووسیا پشت لە (یەپەگە) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سایتى یو.پی.ئاى لە ڕاپۆرتێکى شیکاریدا باس لە ئەگەرى پشت تێکردنى یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لایەن ڕووسیاوە دەکات لەدواى ڕاگەیاندنى فیدڕاڵى لە ڕۆژئاواى کوردستان.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕووسیا تائێستا هاوکاریى یەپەگەى کردووە چونکە کورد توانیویەتى یارمەتى پاراستنی بەرژەوەندییەکانى بدات، هەروەها کورد لە شەڕى داعش و مانەوەى دەسەڵاتى ئەسەد هاوکارى دەکات کە ئەوەش لە قازانجى ڕووسیایە بەڵام لە دواى ڕاگەیاندنى فیدراڵى، ڕووسیا دەکەوێتە نێوان حکوومەتی ئەسەد و یەپەگەوە، مۆسکۆ بە بەردەوامی هاوپەیمانى ڕژێمی ئەسەد بووە و هاوکاریى یەپەگەی لە پێناو مانەوەى ئەسەددا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار