لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان: تەنها سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەتوانێ کاندید دیاری بکات

سلێمانی-KDP.info- لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە و رایانگەیاند، تەنیا سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆی هەیە کاندیدەکان بۆ پۆستەکان لە بەغدا دیار بکات.
ئەمڕۆ ھەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی گۆڕانكارییەكانی حكوومەتی داھاتووی عێراق لە سلێمانی كۆ بوونەوە؛ دوای كۆبوونەوەكەش راگەیاندراوێكیان راگەیاند، لە بەشێكی راگەیاندراوەكەدا ھاتووە" تەنیا سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆی هەیە کاندیدەکان بۆ پۆستەکان لە بەغدا دیاربکات".
لەم راگەیاندراوەدا ئاماژەش بۆ ئەوەكراوە: "دانوستاندنی فەرمی، بەپێی پڕۆژەیەکی پەسەنکراوی لایەنە سیاسییەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر تەواوی جومگەکان دەست پێ بکاتەوە".
لایەنە سیاسییەكان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو: "هەر قەرزێک لە لایەن بانکە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتە دۆستەكان بدرێتە عێراق، پێویستە پشکی 17% بدرێت بە هەرێمی کوردستان".
ھەر لەم راگەیاندراوەدا لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەڵێن: "داوا لە لایەنەکانی حکوومەتی عێراق دەکەین، لە پەرلەمان کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە حوکمی تاک لایەنە و بڕیاری سەرپێی بێنن".
دەقی راگەیاندراوەكە
خه‌ڵكی عێراقی دڵسۆز!
گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان!
عێراق به دۆخێكی ترسناكدا تێده‌په‌ڕێ؛ جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور؛ شه‌ڕی داعش؛ لێكترازانی هێزه سیاسییه‌كان؛ قه‌یرانی ئابووری؛ شكستی كابینه‌ی عه‌بادی؛ ملیۆنه‌ها ئاواره؛ كۆچی ناچاری به‌ره‌و هه‌نده‌ران؛ پێكنه‌هێنانه‌وه‌ی سوپای نیشتمانی؛ نه‌بونی دیسپلینی ناو لایه‌نه چه‌كداره‌كان؛ قووڵبوونی گیانی تایفه‌گه‌ری؛ ناكۆكیی قووڵی هه‌رێم و به‌غداد.. له هه‌موویشی ناله‌بارتر، نه‌بوونی ئیراده و پرۆژه‌ی سیاسی، ئابووری، ئیداری و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور.. تاد.
ته‌واوی ئه‌و قه‌یران و ته‌نگژه ترسناكانه، ده‌ویسترێ به پاساوی پێكه‌وه‌نانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات و فه‌رامۆشكردنی گه‌لی كوردستان‌و توركمان و پێكهاته‌كانی تری عێراق و كوردستان و هێزه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و كوردستان، داپۆشن و ئه‌زموونی حكوومه‌تی سازانی نیشتمانی، كۆتایی پێبهێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه كه‌وا هه‌ر جۆره فه‌رامۆشكردنی پێگه‌ی كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه، مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی ده‌ستووری‌و سیاسی له عێراق‌و كوردستاندا هه‌یه.
ئێمه هێزه كوردستانییه‌كان، له‌په‌رۆشیمانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌ی ده‌ستوری، ئابوری، سیاسی‌و حوكمڕانی، له‌ناویاندا، كێشه‌ی نه‌وت‌و گاز‌و بودجه‌و موچه، رۆژی (28/3/2016) له‌سلێمانی كۆ بووینه‌وه‌و دوای بیروڕا گۆڕینه‌وه، گه‌یشتینه ئه‌م سه‌ره‌نجامانه‌ی خواره‌وه، كه لامان مه‌به‌سته بگاته رای گشتیی گه‌لانی عێراق‌و ته‌واوی وڵاتانی جیهان‌و ناوچه‌كه، كه چاره‌نووسی عێراقی فیدراڵیان لا گرینگه.
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ری تێكڕای كێشه‌كانی عێراق‌و په‌یوه‌ندیی به‌غداد و هه‌ولێر، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنی راسته‌قینه‌ی سه‌رخستنی حكوومه‌تی سازانی نیشتمانی‌و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، مه‌حاڵه.
دووه‌م: سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان؛ به‌رپرسیاری راسته‌وخۆی پرۆسه‌ی سیاسییه له چاره‌نووسی سیاسیی كوردستان‌و په‌یوه‌ندیی كوردستان‌و به‌غداده، بۆیه، هه‌موو جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێك بۆ دروستكردنی گیروگرفتی نابه‌جێ، له رووی سیاسی، ئابووری، حوكمڕانی‌و چۆنیه‌تیی دیاریكردنی كاندیده‌كانی كوردستان، بۆ تێكڕای پۆسته‌كان، به دژی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان‌و سازانی نیشتمانیی وڵاته‌كه ده‌زانین. بڕیاره سیاسییه‌كانی كوردستانیش، له رێگه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراقدا، هه‌وڵی جێبه‌جێكردنیان ده‌درێ. بۆیه پشتگیریی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی فراكسیۆنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه رۆژی (17/3/2016) له‌سه‌ریان رێككه‌وتن.
سێهه‌م: داوا ده‌كه‌ین، به زووترین كات، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، كه نوێنه‌ریان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه، بكه‌ونه دیالۆگی به‌رپرسانه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و كۆتاییهێنان به حوكمی تاكلایه‌نه و بڕیاری سه‌رپێیی.
چواره‌م: دانوستاندنی ره‌سمی، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌نێوان به‌غدادو هه‌ولێر، له‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
پێنجه‌م: چۆن عێراق قه‌یرانی ئابووری هه‌یه، كوردستانیش قه‌یرانی دارایی هه‌یه، بۆیه، هه‌ر قه‌رزێك له بانقه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، یان حكوومه‌ته دۆسته‌كانه‌وه، بدرێته عێراق، ده‌بێ پشكی (17%)ی كوردستان، ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
شه‌شه‌م: داكۆكی له ئاشته‌وایی نیشتمانی‌و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و یاسا گرینگانه ده‌كه‌ین، كه بنه‌مای ئاشته‌وایی‌و ئاشتین له‌وڵاته‌كه‌دا.
له كۆتاییشدا، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستیی ته‌واوی هێزه كوردستانییه‌كان‌و فراكسیۆنه‌كان، له كوردستان‌و عێراق، له به‌غدادو له به‌رامبه‌ر كۆی ئه‌رك‌و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ین.
- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان - پارتی دیموكراتی كوردستان
- یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان - كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان/ عێراق
28/3/2016




