٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەعێراق ١٨٨٠٢ کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کارەساتی مرۆیی لە ئەنجامی شەڕی داعش لە عێراق بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماری کارەساتی مرۆیی لە ئەنجامی شەڕی داعش لە عێراق بڵاوکردووەتەوە کە لە ماوەی نێوان سەرەتای کانوونی دووەمی 2014 تا کۆتایی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ھەزاران کەس بوونەتە قوربانی و ئاوارەی ناوچەکانی دیکە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ژمارەی کوژراوەکان 18.802 کەسە و بریندارانیش گەیشتووەتە 36.245  کەس و هەروەها ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە لەو ژمارەیەیە نزیکەی یەک ملیۆنیان قوتابین. ھەر بە گوێرەی ڕاپۆرتە ئامارییەکەی یوئێن، تا ئێستا 3500 کەس وەک کۆیلە لای داعش ماون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار