هاووڵاتییەک ئه‌مبولانسێكی گولله‌نه‌بڕی بۆ پیشمه‌رگه دروست كردووە

دهۆك-KDP.info- هاووڵاتییەکی دانیشتووی پارێزگای دهۆك ئه‌مبولانسێكی گولله‌نه‌بڕی دروست كردووه و حه‌فته‌ی دابێ ده‌یدات به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
(سه‌ربه‌ست تاهیر كه‌مه‌كی) به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "له سه‌ره‌تای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشەوە بێ‌وچان خزمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەکەم و، بە ئه‌ركی سه‌ر شانمی دەزانم؛ سه‌ره‌تا کۆتەڵ (ڕۆبۆت)ـێكم دروست كرد به ناوی (كورد 1) كه بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ئاشكرا ده‌كات؛ دوایی ئه‌و چه‌كانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کە له‌كار كه‌وتبوون، لەسەر ئەرکی خۆم هه‌موویانم بۆیان دروست كرده‌وه و ناردەمەوە بۆیان."
(سه‌ربه‌ست كه‌ماكی) ڕاشیگه‌یاند: "ئینجا به پێویستم زانی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویسته ئه‌مبولانسی گولله‌نه‌بڕیان هه‌بێت و بۆ كاتی شه‌ڕ و حاڵه‌تی نه‌خوازراو تا گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمانی پێ ڕزگار بكەین؛ ئاخر ئه‌مبوڵانسی ئاسایی بەرگەی دۆخی سەخت ناگرێت."
(كه‌مه‌كی) ده‌شیڵێت: "ئه‌و ئه‌مبوڵانسه ئێستا كاره‌كانی ته‌واو بووه به ناوی (كورد 21) ئاماده‌یه و، حه‌فته‌ی دابێ پیشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ده‌كه‌م."
هاووڵاتی (سه‌ره‌به‌ست تاهیر كه‌مه‌كی) ساڵی 1977 لەدایک بووە و دانیشتووی شاری دهۆكه و، له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی شاری دهۆكدا كار ده‌كات و شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه له كاری ئه‌لیكترۆنی و كاره‌بایی و میكانیكیدا.
نەشوان بەرزنجی




