كۆنسووڵخانه‌ى كۆریای باشوور له كوردستان ده‌كرێته‌وە

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندیى نیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى كۆریای باشوور له هه‌رێمى كوردستان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕاسپاردووه به ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى وڵاتى كۆریای باشوور له شارى هه‌ولێر.
بەپێی ڕوونکردنەەکە، به‌پێی مادده‌ى 26 له یاسای خزمه‌تگوزاریی ده‌ره‌وه‌ى ژماره 45 له‌ساڵی 2008، كۆنسووڵخانه‌كه ده‌كرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هەرێمی کوردستان بگرێته‌وه.
دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، كۆریای باشوور به هێزێكى سه‌ربازیی ناسراو بە تیپی زەیتون به‌شداریی هێزی هاوپه‌یمانانی لە عێراق كرد، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە کۆنسووڵخانەی لە کوردستان نەکردووەتەوە.




