1400 كه‌سی دی گه‌یشتنه مه‌خموور

مه‌خموور -KDP.info- هەڵاتنی هاووڵاتیان لە ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور و، هاتن بەرەو لای هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامە و له‌م سێ ڕۆژه‌یشدا 1400 كه‌س توانیویانه خۆیان بگه‌یێننه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگە.
(نه‌جات عه‌لی) به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له پێرێوە نزیكه‌ی 1400 كه‌س واتە 350 خێزان له ده‌سەڵاتی تیرۆرستانی داعش ڕایان‌کردووە و، توانیویانه خۆیان بخەنە بن ده‌ستەڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور."
(نه‌جات عه‌لی) ڕایشیگه‌یاند: "ڕێکاری ئه‌منی ده‌گرینه به‌ر و، دوایی ئه‌و خێزانانه ڕه‌وانه‌ی كه‌مپ ده‌كەین."
نەشوان بەرزنجی




