٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا حەوت ئێرانی بە غیابی حوکم دا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوکمدانی حەوت ئێرانی بە تاوانی ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر بانکەکانی ئەمەریکای ئیدانە کرد.

لە لێدوانێکدا، حوسێن جابری ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زۆر بەتوندی ناڕەزایی بەرامبەر ئەمەریکا دەربڕی بە حوکمدانی حەوت ئێرانی بە تاوانی ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر بانکەکانی ئەمریکا و بە پێی حکومەتی ئەمریکا، حوکمدراوەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە فەرمانیان لە تاران وەرگرتووە. ئەنساری رایگەیاند ئەمریکا بۆی نییە بێ بەڵگە حوکم بەسەر ئەو ئێرانییانەدا بدات و ئەوان و ئێمەش تۆمەتبار بکات بە ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا.

ناوبراو ئەنجامدانی ھێرشی ئەلکترۆنی بە دوور لە بەرنامەی وڵاتەکەی زانی. هاوکات ئەمەریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە ساڵی 2010 ھێرشی ئەلیکترۆنی کردە سەر پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و لە کۆمپیوتەری ستونیکستەوە کرابوو و بەرنامەدانەرەکەشی ئەمریکی و ئیسرائیلی بوون.
جێی باسە، ئەمریکا حەوت  ھاککەری ئێرانی بە تاوانی ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دەیان بانکی ئەمریکی و بەنداوێک لە نیویۆرک لە نێوان ساڵانی 2011-2013 بە شێوەی غیابی حوکم دا.

هەواڵی پەیوەندیدار