جەمال كۆچەر: هەموو خەڵكی كوردستان لەگەڵ سەربەخۆیین

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێ، سەرجەم خەڵكی كوردستان لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمەكەیانن.
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی كل عراق،
جەمال كۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند بەهۆی قەیرانی ئێستای هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی حزبە و لایەنە كوردستانییەكان لەهەمبەر سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان جیاوازە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكی كوردستان بەگشتی لەگەڵ سەرەبەخۆیی هەرێمەكەیانن و تەنانەت كوردێك نابینیت كە دژی سەربەخۆیی كوردستان بێت.
كۆچەر هەڵوێستی حزبەكەی دەربارەی پرسی سەربەخۆیی خستە ڕوو و ڕایگەیاند یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە ببێتە هۆی سەربەخۆیی كوردستان و گەیشتن بە تەواوی مافەكانی گەلی كورد.




