"بابه‌تی ڕاپرسی و مافی چاره‌نووس له هه‌موو ناكۆكییه‌ك گه‌وره‌تره"

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێ، بابه‌تی ڕاپرسیکردن و مافی چاره‌نووس له هه‌موو ناكۆكییه‌ك گه‌وره‌تره و، پێویسته لایه‌نه‌كان كێشه‌كانیان وه‌لاوە بنێن.
(د. فرسه‌ت سۆفی) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بابه‌تی ڕاپرسی و مافی چاره‌نووس له هه‌موو ناكۆكییه‌كان گه‌وره‌تره و، مادام ئه‌م پرسه هاتووەته پێشەوە، ده‌بێ پرس و ململانێی ناوخۆیی، ببڕێننەوە؛ پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان ئێستا بە په‌له له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دابنیشن و ناكۆكییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، به په‌له ڕێك بکەونەوە. په‌رله‌مان بكه‌وێته‌وه كار و، پرۆژه‌یاسای ڕاپرسی پەسند بکات."
(د. فرسه‌ت) گوتیشی:" بۆ پرسی ڕیفراندۆم پرۆژه‌یاسا هه‌یه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمیی پێشكه‌ش نه‌كراوە."
نەشوان بەرزنجی




