٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە باشیکدا پێشمەرگە هێرشێکی داعشی شکاند

سەرچاوە: KDP.info

باشیك -KDP.info-  ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە میحوەری باشیك ھێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە؛ فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگوردی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پێشمەرگە داعشی شكست داوە و چەند چەكدارێكیشی لێ کوشتوونە.

مووسا گەردی، فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگوردی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "پێش نیوەڕۆی داعش لە میحوەری باشیك ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكان لێیان ھاتنە دەست و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا."

لە بارەی زیانی گیانی لەو ھێرەشەدا مووسا گەردی بۆ کوردستان ٢٤، گوتی: "ئەوەی بینیمان لە كاتی ھەڵاتنیاندا چەكدارانی داعشی هەر دوو تەرمیان هەڵگرتبوو دەیانبردەوە، بەڵام خۆشبەختانە پێشمەرگەكان ھیچ زیانی گیانیان بەرنەكەوتووە."

فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگورد، ئەوەشی خستە ڕوو: "چەكدارانی داعش دوێشەو، سێ ئۆتۆمبێلیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە نزیك كردبوویەوە بۆ ئەوەی بە ڕۆژدا هیڕش بهێنن بەڵام  پیلانەکەیان سەری نەگرت؛ هەر لە یەكەم تەقەوە پێشمەرگە ڕێگەی لێ گرتن و، لێ نەگەڕا لە سەنگەرەكان نزیك ببنەوە و شكستی بە ھێرشەكەیان ھێنا."

هەواڵی پەیوەندیدار