٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: كورد متمانەپێكراوترین ھاوپەیمانی ئەمریكایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمریكا-KDP.info- (مایکڵ ھەیدن) بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای ناوەندی ھەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی)، داوا لە ئیدارەی (ئۆباما) دەکات پەیوەندییەکی بەھێزتر و تۆکمەتری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت، چونکە ھەروەکو خۆی دەڵێ، کورد متمانەپێکتراوترین ھاوپەیمانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.

(مایكڵ ھایدن) گوتیشى: "ھەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا توانیوویەتی بەشێوەیەکی باش پێشبکەوێت، بۆیە پێموایە ئەوە ھەنگاوێکی زیرەکانە دەبێت ئەگەر ئەمریکا پەیوەندییەکانی قوڵتر بکاتەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی کە ھەمان بەھایان بۆ ژیان ھەیە، دەیانەوێت ھاوپەیمانی ئەمریکا بن و ھێزێکیشیان ھەیە کاتێک شەڕ ھەبێت دەتوانی پشتیان پێ ببەستیت".

مایكڵ ھایدن: لە ساڵی 2006 تا 2009 بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) بوو.

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار