بان كى مون ئاماده‌ى دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، له‌دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده ده‌بێت و ئه‌ندامانى كوردیش چه‌ندین پرس له‌باره‌ى بوودجه‌ى هه‌رێم و قه‌رزه‌كان و پرسى پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو.
(ئه‌میره زه‌نگه‌نه) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "ئه‌مرۆ شه‌ممه دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و بڕیاره (بان كى مون) سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بانكى نێو ده‌وڵه‌تى و سه‌رۆكى بانكى ئیسلامى ئاماده‌بن.
(زه‌نگه‌نه) گوتیشى: "په‌ڕله‌مانتاران خۆیان ئاماده‌كردووه، ئێمه‌ش وه‌كو كورد ئه‌گه‌ر رێگابدرێت به پرسیار كردن، پرسى ئه‌و قه‌رزه‌ى كه ده‌درێت به عێراق كه ولآتانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپیش ده‌زانن كوردستانیش قه‌یرانى دارایى هه‌یه و شه‌ڕى دژ به تیرۆرستان ده‌كات و ژماره‌یه‌كى زۆریش ئاواره‌ى له‌خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها كه پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ره‌كاندان و پێویستیان به جۆره‌ها چه‌كى قورس و هاوكارى ماددى هه‌یه، ئه‌م پرسانه و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا .
نەشوان بەرزنجی




