٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێم: لە شەڕی دژی تیرۆردا، هەرێمی كوردستان و عێراق لە یەك سەنگەردان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامیدا ده‌رباره‌ی كرده‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی بابل، وێڕای ئیدانه‌كردنی، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ''لە شەڕی دژی تیرۆردا هەرێمی كوردستان و عێراق هەماهەنگ و هاوكاری یەكترین و لە یەك سەنگەردان.''

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 25ـی 3ـی 2016 لە ئەنجامی كردەوەیەكی خۆكوژیی تیرۆریستان لە یەکێک لە یاریگاکانی تۆپی پێ لە گەڕەکی شوهەدا لە ناوچەی حسوەی سەر بە شارەدێی ئەسكەندەریەیە لە باکووری پارێزگای بابل، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیی بێگوناح شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە ترسنۆك و دڕندانەی تیرۆریستان دەكەین و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین.

لە شەڕی دژی تیرۆردا هەرێمی كوردستان و عێراق هەماهەنگ و هاوكاری یەكترین و لە یەك سەنگەردان. كردەوەی تیرۆریستی و ڕەفتاری نامرۆڤانە و دڕندانە بە هیچ شێوەیەك دادی تیرۆریستانی دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی نادات و دواجار تیرۆریستان شكست و ڕووڕەشیان بۆ دەمێنێتەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

25ـی 3ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار