٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوون نییە بۆمبەكه‌ی بە پێشمەرگەدا تەقییەوە، کۆنە یاخود نوێ

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info-  بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، هێشتا ڕوون نییە ئەو بۆمبەی كه‌ ئەمڕۆ لە سنووری خانەقین بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، کۆنە یاخود نوێیە.

(شێخ جەعفەر شێخ ستەفا) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی زانیاری دا كه‌، "پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لەسەر رێگای کۆباشی بۆ سەعدیە، بۆمبێک بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، كه‌ بە ھۆیەوە عەمید (جەلیل فەرەج)ی فه‌رمانده‌ و دوو پێشمەرگەی دیکە شەھید بوون. ھه‌روه‌ها لیوا (حەمەڕەحیم)ی فه‌رمانده‌ بریندار بووە.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ ستەفا) گوتیشی، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەو بۆمبەی تەقیوەتەوە، پێشتر داعش نابێتیانه‌وه‌، یاخود به‌م نزیكانه‌ دانراوەتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار