خەڵکی خورماتوو بە جێگیربوونی پێشمەرگە له ناوچهكهیاندا دڵخۆشن

خورماتوو-KDP.info- بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو دەڵێت، لەوەتەی ئەو ھێزەی پێشمەرگە گهیشتووهته خورماتوو، ناوچەکەیان ئارامە و خەڵکیش پێی دڵخۆش بوونه.
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید(فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە ماوەی رابردوودا بە ھۆی گرژی و ئاڵۆزییهكانی نێوان کورد و شیعەوه لە خورماتوو، کێشە دروست ببوو و دۆخی ئەمنیی شارۆچكهكه باش نەبوو، بۆیە بڕیار درا کە ھێزێکی پێشمەرگە رەوانەی خورماتوو بکرێت، لە دوێنێیشهوە ھێزێکی زۆر نیزامی لە ناوچە کوردنشینهکانی خورماتوودا جێگیر کراون.''
راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، لەوەتەی ئەو ھێزە چووهته خورماتووهوه، ناوچەکەیان ئارام بووە و خەڵکیش زۆر پێی دڵخۆشن.
بڵند ئیبراھیم




