هه‌ر كه نرخی نەوت به‌رز بووه‌وه، به‌غدا بیانووی به هه‌رێم گرت

کەرکووک-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگه‌یاند، چونكه نرخی نەوت لە نزمی بوو بەغدا بێدەنگ بوو، به‌ڵام كه زانی نرخ له هه‌ڵكشانه، بیانوو بە ھەرێم دەگرێت تاكو ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک رابگرێت.
(ئەحمەد عەسکەری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی هه‌روه‌ها گوتی، "هێشتا نەوتی کەرکووک به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه، چونکە بەغدا ده‌یه‌وێ پارەی نەوتەكه بۆ خۆی بباته‌وه، بۆیە داوا دەکات رێککەوتنی کۆن جێبەجێ بکرێت، یاخود رێککەوتنێکی نوێ بکرێت؛ پێویستە ئەو کێشەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا چارە بکرێت.''
سەرۆکی لیژنەی نەوت وغاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی، راگراتنی نەوتی کەرکووک زیان بەھەرێم وکەرکوکیش دەگەینێتن.
(عه‌سكه‌ری) نایشارێته‌وه كه بەغدا بیانوو دەگرێت، ئه‌گه‌رنا بۆ كه نرخی نەوت لە نزمی بوو و تاكو 17% بەشی ھەرێم نەدەن خۆیان بێدەنگ کردبوو، بەڵام لەوەتەی نرخی نەوت بەرز بووه‌تەوە، بیانوو ده‌گرن به‌وه‌ی كه ھەرێم پارەی نەوتی کەرکووکیان ناداتێ و ئەوانیش له‌به‌رانبه‌ردا رێگە نادەن نەوته‌كه‌ی هه‌نارده بكه‌ن.
بڵند ئیبراھیم




