بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك پێشمه‌رگه ئاماده‌یه.. هێزه‌كانی سوپای عێراق چوار گوندیان ڕزگار كردوون

مەخموور-KDP.info- جێگری بەرپرسی میحوەری گوێر -مەخموور دەڵێت، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە و هێشتا پێشمەرگە بەشداری نەکردووە، بەڵام لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ ھەر ھاوکاری و ئەگەرێک بۆ وەڵامدانەوە.
(د.ئاراس حه‌سۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھێرشەکانی سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور وەکو قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵە، بڕیار وایه تا پردی گەیارە پێشڕەوی بکەن، بەڵام دیار نییە چەند رۆژی دیکەیان تا پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌کەن.
(میرخان) گوتیشی، لەو سنوورەوه تاوەکو ئێستا، سوپای عێراق توانیویەتی چوار گوند رزگار بکات.
جێگری بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخموور هه‌روه‌ها گوتی، ''ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگە بەشداریمان نەکردووە، بەڵام ھێزەکانی ئێمە ھەمووی لە ئامادەباشیی تەواودانە بۆ ھەر ئەگەرێگ، جا په‌رپه‌رچدانه‌وه بێ یاخوود ھاوکاریکردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق.''
بڵند ئیبراھیم




