٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەکادیمیەکی فەلەستینی: کورد وەک فەلەستینییەکان مافی دروستکردنی دەوڵەتی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەکادیمییەکی فەڵەستینی دەڵێت کورد سەرەڕای دەیان ساڵ زوڵم و ستەم، بە ناسنامەی خۆیانەوە ماونەتەوە  و شانازییان پێوە کردووە.

د.فەوزی ناجی، ئەکادیمیی ناسراوی فەلەستینی، لە بەباتێکیدا لە (ئەلرەئی ئەلیەوم) دەڵێت: کورد ژمارەیان دەگاتە 50 ملیۆن کەس و بە دەیان ساڵە تووشی زوڵم وستەم و دابڕان بوون، ھەرچەندە ھەوڵی زۆر ھەبووە کە لە ناو ئەو کۆمەڵگایانەدا بتوێنرێنەوە کە تیایدا ژیاون، بەھەموو ڕێگایەکی توندوتیژی و تیرۆر، بەڵام ئەوان بە ناسنامەی خۆیانەوە ماونەتەوە  و شانازییان پێوە کردووە و ڕەتیان کردووەتەوە وازی لێ بهێنن.
فەوزی ناجی دەڵێت: دەبێ دان بە کورددا بنرێ وەک نەتەوەیەک، کە مافی سیاسیی خۆی ھەیە وەک ھەموو نەتەوەکانی دیکە، ئەوان گەلێکی ڕۆشنبیر و بەتوانان کە بەرەو نوێگەریی و گەشەسەندن و بەرزی ھەنگاو دەنێن.
ھەروەھا دەڵێت: دەبێ بە بێ بەئاشکرا دان بە چەوسانەوەیاندا بنرێ لەلایەن دراوسێکانییەوە، چۆن داوای مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ فەلەستین دەکەن، دەبێ ھەمان داواکاریمان بۆ کورد ھەبێ.

هەواڵی پەیوەندیدار