بەغدا هەناردەکردنی نەوت دەبەستێتەوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر

ههولێر-KDP.info- حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، تا رێککەوتنی دارایی لەگەڵ کوردستان نەکات نەوتی خاو بەرەو تورکیا نانێرێتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەھدی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە، تا رێککەوتنی دارایی لە نێوان ھەولێر و بەغدادا نەکرێ، نەوتی خاو ڕەوانەی تورکیا ناکاتەوە.
ڕۆیتەرز لەم ھەواڵەدا، پشتی بە لاپەڕەی عەبدولمەھدی بەستووە لە فەیسبووک و دەڵێ، "عەبدولمەھدی ڕایگەیاندووە، دوو رێگامان لە پێشە یان گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە کۆنەکە، یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ . بەڵام بەر لە رێککەوتن، نەوتی خاو بەرەو تورکیا نانێرینەوە.
بەپێی رێککەتنی پێشتر، ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە 550 ھەزار بەرمیل نەوت دەنێرێتە دەرەوە و 17 % پشکی لە بودجەی عێراق دەبێ.




