١٠٠ ملیار دیناری دیکە دەدرێتە جوتیاران

بەغدا-KDP.info- حكوومه‌تى عیراق 100 ملیار دینارى دیکەی بۆ جووتیارانى گشت عیراق ته‌رخان كرد.
(د.ئه‌شواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت،" دواى به‌دواداچوونم بۆ پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران له‌لایه‌ن وه‌زیرى بارزگانى عیراق به‌وه‌كاله‌ت ئاگاداركرامه‌وه كه بڕى 100 ملیار دینارى عیراقى بۆ جووتیارانى عیراق ته‌رخان كراوە و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیارەکە پەسەند کراوە.
(جاف) گوتیشى :"بەگوێرەی زانیاری وه‌زیرى بازرگانى حكوومه‌تى عیراق به‌وه‌كاله‌ت، دابه‌شكردنى ئه‌و بره پاره‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشوو دەبێ كه نیوه‌ى بۆ ساڵى 2014 و نیوه‌كه‌ى دیکەیش بۆ ساڵى 2015 ده‌بێ، هه‌ر پارێزگایه‌كیش چه‌ند قه‌رزى هه‌یه له‌لاى حكوومه‌ت 3 له‌سه‌دى ده‌داته‌وه و دواتر دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌و ئەندامه كورده‌ى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌یشیی دا:" ئێستا وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندكردنى خشته‌ى دابه‌ش كردنه‌كه‌ن له‌لایه‌ن (عه‌بادى) و دواتر ڕایده‌گه‌ینن هه‌ر پارێزگایه‌ك چه‌ندى له‌و 100 ملیار دیناره‌ى ته‌رخان كراوه به‌رده‌كه‌وێ.
نەشوان بەرزنجی




