به هاوكاریی پێشمه‌رگه، ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌رپا كرا

هه‌ولێر-KDP.info- له میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خموور هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگیی سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ رزگاركردنی 11 گوند له چنگ تیرۆریستانی داعش ده‌ست پێ كرد.
له سنووری میحوه‌ری گوێر گونده‌كانی(نه‌سر-سه‌لاحییه-سوڵتان عبدولله-خالدییه-زه‌ناویر-میكوك-حمێدان-سه‌یداوه) له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌مڕۆدان.
له محوه‌ری مه‌خمووریش گونده‌كانی (كودیله -كه‌رمودی -خه‌ربه‌ردان) له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دان.
له‌م هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی ناوچێكانی بن ده‌ستی داعشدا، فڕۆکە شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پردی گەیارەیان (80 کم باشووری رۆژئاوای هەولێر) لە نێوان شارۆچکەی مەخموور و شارۆچکەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا خاپوور کرد.
پردی گەیارە بە یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکانی چەکدارانی داعشه بۆ پەڕینەوە لە ئاوی رووباری دیجلە بەرەو ناوچەکانی دەشتی گوێڕ و مەخموور لە باشووری رۆژئاوای هەولێر.
تۆڕی رۆژنامەوانیی جەنگ لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی رزگارکردنی شاری مووسڵ (405 کم باکووری بەغدا) لە بندەستی داعش دەستی پێ‌کرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "تا ئێستا چەند گوندێک لە بندەستی چەکدارانی داعش رزگار کراون و ئاڵای عێراقیان تێدا هەڵکراوە".
ئەم پێشوه‌چوونانه لە کاتێکدان، ھێزەكانی سوپای عێراق بە ھاوكاریی ھێزەكانی پێشمەرگە لە دوێنێ ئێوارەوە ئامادەکارییەکان دەست پێ‌کردبوو بۆ ئەوەی بەرەو شاری مووسڵ پێشڕەوی بکەن.




