52 كوردی دیکەی ئێزدی رزگاریان بوو

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسى نووسینگه‌ى رفێندراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له شارى دهۆك دەڵێ، ژماره‌یه‌كى دیکە له كوردانى ئیزدى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا بوون رزگار کران.
(حوسێن قایدى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند" یه‌كێك له‌ئامانجى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌مان رزگاركردنى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش دان و دوێنێ شه‌ویش توانیمان ٥٢ کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعشدا رزگاربکەین و، بە سەلامەتی گەیشتنە شنگال؛ ئەمڕۆیش بەرەو شاری دهۆک بەڕێ کەوتن کە ٤٢ منداڵ و ١٠ کچ و ژن بوون."
( قایدى) گوتیشى:" ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تا ئێستادا له‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگاركراون له سه‌ره‌تاى مانگى 10ـى ساڵى 2014 تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتووەتە 2497 كه‌س و، به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌به‌رده‌ستمانه نزیكه‌ى 3800 کوردی دیکەی ئیزدی لەدەستی داعشدا ماون رزگاریان بکرێ.
نەشوان بەرزنجی




