حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه‌كانى بروكسل ئیدانه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، کردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بروكسێل به توندى ئیدانه ده‌كات و ده‌ڵێت، له هه‌رێمى كوردستان كه له هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژهتیرۆرداین، له هه‌مووان باشتر له ئێش و ئازارى قوربانیان ده‌گه‌ین.
به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه دوێنێ كرانه سه‌ر بروكسلى پایته‌ختى به‌لژیكا. هاوسۆز و هاوخه‌مى كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى بهلژیكاین و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌ین. هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان كه له هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژهتیرۆرداین، له هه‌مووان باشتر له ئێش و ئازارى قوربانیان ده‌گه‌ین.
ئه‌و تاوانه ترسنۆكانه دووباره سه‌لماندیان كه تیرۆر له هه‌ر كوێ بۆى بلوێت، فرسه‌ت ده‌هێنێت و هیچ كه‌س و شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى مه‌ترسیى تیرۆردا نییه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ناوه‌نده‌كانى هێز و بڕیار له جیهان كه ده‌بێ كۆڵ نه‌ده‌ین، هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ و تێكۆشانمان دژ به تیرۆر چڕتر بكه‌ینه‌وه و به‌ره‌ى دژه‌تیرۆر به‌هێزتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژێك زووتر تیرۆر و داعش له‌ناو به‌رین و مرۆڤایه‌تى له مه‌ترسیى بیرى تاریك و تاوانه ڕه‌شه‌كانى تیرۆرستان دوور بخه‌ینه‌وه.
دووباره پشتگیر، هاوسۆز و هاوخه‌متانین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
23-3-2016




