"بەغدا نیەتی پاک نییە"

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێوەست بە لێدوانێکی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەغدا خۆی پابەندی رێککەوتنی نەوتی نەبووە، ئێستا چۆن داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات پابەندی رێکەوتنەکە بێ.
دوێنێ وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەبێ رێککەوتنی تازەی نەوتی لەگەل هەرێمی کوردستان بکرێت، پێوەست بەم لێدوانە (زانا سەعید ڕۆستایی)، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، هیچ نییەت پاکییەک لەلایەن بەغداوە نییە تا بیسەلمینێت خەمخۆری رێککەوتنی نەوتی هەرێم و بەغدایە؛ چەند مانگێکە رێککەوتنەتازەکەی هەردوولا تێپەڕیووە تائێستا نەک پارەی نەوتی نەناردووە، بەڵکو بەغدا نەیتوانی بەلێنەکەی خۆی بباتە سەر کە دەیگووت مانگانە گوژمێک پارە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەنێرێت.
رۆستایی ئاماژەیشی دا "دەبێ وەزیری نەوتی عێراق ئەو پرسیارە لە خۆی بکات گریمان رێککەوتنی تازە مان ئەنجام دایەوە، ئەی ئەوان دەتوانن گەرەنتیمان بدەنێ پابەندبن پێوەی؟ یان وەک رێککەوتنەکەی دیکەمان لێدەکەنەوە و نەوت بنێرین ئەوانیش پارەمان نەدەنێ".
گوتیشی: "بەغدا بەدوای بیانوی تازە دەگەڕێ، چونکە جۆرێک لە ئیفلاس بوونی کردووە پارەیەکی زۆری لە بانکەکان راکێشاوە، پارەی لە یەدەگی عێراق لە بانەکەکانی جیهان راکێشاوە بۆیە دەیەوێت لەگەڵ هەریمی کوردستان دووبارە بکەوێتەوە ململانێک کە دواجار خۆیان زەرەی تێدا دەکەن".
کارزان سەباح




