فیدراڵیەتەكه‌ی پەیەدە نەتەوەیی نییە و جیۆگرافییە.. بۆ بەرژەوەندیی ڕژێمی سووریایه

كوردستانی ڕۆژئاوا-KDP.info- بەرپرسانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەم فیدراڵیەتی پەیەدە ڕایگەیاندووە، بە فیدراڵیەتێکی جیۆگرافی ناوی دەبەن و دەڵێن، بۆ بەرژەوەندیی ڕژێمی سووریایە؛ سه‌ره‌كیتیرین هۆكاریش به لای ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌یه كه، ناوی کورد و کوردستانی پێوە نییە و، لەژێر ناوی سووریادایە.
پەیەدە زۆر بە پەلە فیدراڵیەتی لە سووریا ڕاگەیاند، هەروەها هەڵەی کرد له ڕووی ناوەرۆکێکی نەگونجاو لە ڕووی مەنتقی دەولییه‌وه، هه‌روه‌ها بەبێ بەشداریی جیددی و پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژئاوا ئەم فیدراڵیەی لەژێر ناوی باكووری سووریا ڕاگەیاند، کەچی بیرۆکەی فیدراڵیەت لە ڕێککەوتنامەی دهۆکدا لەدایک ببوو لەو کاتەی کە سەرۆک بارزانی هەردوو ئەنجوومەنی تەڤدەم و ئەنەکەسەی گەیاندە یەک.
كورد یه‌كده‌ست نه‌بێت ناتوانین شتێكی باش به‌ده‌ست بێنین
پێوەست بەم پرسە (محه‌ممه‌د ئیسماعیل) به‌رپرسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له ڕێككه‌وتنی دهۆكدا به سه‌رپه‌رشتیی (سه‌رۆك بارزانی) بیرۆكه‌ی فیدراڵی بۆ كورد له ڕۆژئاوا گه‌ڵاله بوو، بۆیه پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ كوردستانی سووریا جێگای ڕێزگرتنه؛ هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ یه‌كڕیزیی كوردان له ڕۆژئاوا؛ شتی زۆر باشیش به‌رهه‌م هات، له‌وانه‌ش ڕێككه‌وتنەکەی دهۆك، ڕێككه‌وتنێكی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازییش بوو، كورد تێیدا ده‌بوون به یه‌ك، به‌ڵام جێگای داخه په‌یه‌ده له ڕێككه‌وتنه‌كه خۆیان دزییەوە و خۆیان به ڕژێمه‌وه گرت، دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی و یه‌كڕیزیی كوردان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی ده‌ستمان درێژه و سینگمان كراوه‌یه بۆ هه‌موو كارێكی هاوبه‌ش كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و یەکڕیزیی كوردان.''
(محه‌ممه‌د ئیسماعیل) جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌ست نه‌بێت ناتوانین شتێكی باش به‌ده‌ست بێنین؛ زیاتر له 58 ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد ببێته كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ژێر چاودێریی ده‌وڵه‌تان چاره‌سه‌ره بكرێ، به‌ڵام جێگای داخه براده‌رانی په‌یه‌ده نه‌ك یەکڕیزی ناخوازن، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كێشه‌ی كورد له گفتوگۆی ژنێڤ لاواز بكه‌ن؛ هه‌ر بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له ڕمێلان فیدراڵیه‌تیان ڕاگه‌یاند، كه نه ناوی كوردی تێدایه نه باسی تایبه‌تمه‌ندیی كوردان ده‌كات؛ کەچی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی گرینگن و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه له سووریا، ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه تا بڵێن كورد یەکڕیز نینه و، هه‌ر جارێك گفتوگۆی ژنێڤ ده‌ست پێ ده‌كات دانیشتنێكی ڕمێلان دروست ده‌بێت."
فیدراڵی سیسته‌مه ده‌بێت بكرێته ده‌ستوور
به‌رپرسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا، دەیشڵێ: "فیدراڵی سیسته‌مه ده‌بێت بكرێته ده‌ستوور و، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه به‌س نییه هه‌ندێك لایه‌ن دروستی بكه‌ن، خۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له 2012 پێشنیازی كرد و گوتمان ده‌بینین باشترین چاره بۆ پرسی سووریا به گشتی و بۆ تایبه‌تمه‌ندیی كورد فیدراڵییه، بۆیه فیدراڵیه‌ت بەبێ به‌شداریی لایەنه‌كان نابێت و ئه‌م فیدراڵیه‌ته‌ش كه ڕاگه‌یێندراوه شتێكی تێدا نییە بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد؛ ئەوەتا ده‌ڵێن فیدراڵیه‌تی سووریا، ئاخر كه‌س نازانێت بۆ چییه؛ چونكه ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا باس بكرێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ یاسای ده‌ولی و، ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك به‌ده‌ست بێنن؛ بۆیه ده‌ڵێم ڕەنگە ده‌وڵە‌ت هه‌بێت نادیموكراتیک بێت، به‌ڵام نابێت فیدراڵیه‌ت هه‌بێت و دیموكراتیک نه‌بێت؛ ئه‌وانه فیدراڵیه‌تیان ڕاگه‌یاندووه و دیكتاتۆریانه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك‌دا ده‌كه‌ن!."
ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده ڕایگه‌یاندووه بۆ تێكدانه
له‌باره‌ی هه‌مان پرس (عه‌بدولڕه‌حمان شێخ) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ڕاوێژكاری پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕۆژئاوا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "خۆی فیدراڵیه‌ت له‌نێوان دوو به‌ش دروست ده‌بێت؛ نابێت تاكلایه‌نە بێت؛ ده‌بێت به دانوستان بێت و ڕێككه‌وتن هه‌بێت و، له ده‌ستووریش دیاری بكرێت، ئه‌مڕۆش له ژنێڤ دانوستان دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی سووریا و، له ده‌ستوورنامه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌شدا هه‌یه كه سووریایه‌كی فیدراڵ ده‌خوازین، چونكه چاره‌ی ئەو ڕه‌وشه‌ی سووریایە."
(شێخ) گوتیشی: "په‌یه‌ده ئێستا تاكلایه‌نه فیدراڵی ڕاگه‌یاندووه؛ ئه‌و فیدراڵیه‌ی كه به ناوی كوردستانه‌وه نییه؛ ته‌نها گوتیان ئه‌نجوومه‌نێك دروست ده‌كه‌ین بۆ ڕۆژئاوا و باكووری سووریا ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌وێن نزیكن له ڕژێمی سووریا، هه‌روه‌ك بینینمان نه ئۆپۆزسیۆن و نه ڕووسیا و نه ئه‌مه‌ریكا و نه ڕژێمیش هیچ کامێکیان ددانیان به‌و فیدراڵیه‌ته‌دا نه‌نا؛ چونكه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروویا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و عه‌ره‌بییەکانیشدا ددان به‌و فیدراڵیه‌تەدا بنێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده ڕایگه‌یاندووه بۆ تێكدانه و ئیعترافی پێ نه‌كراوه نە له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، نە لە ناوچەکەدا."
ڕاگه‌یێنه‌رانی فیدراڵی نوێنه‌رایه‌تیی كۆی پێكهاته‌كان ناكه‌ن
ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژئاوای كوردستان (عومه‌ر كۆچه‌ری) له‌باره‌ی هه‌مان پرس بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "فیدراڵیه‌ت ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نه‌كه‌سه‌یه، به‌ڵام ئه‌و فیدراڵیه‌ی كه ئه‌مڕۆ په‌یه‌ده و چه‌ند پارتێكی نه‌ناس ڕایانگه‌یاندووه، فیدراڵیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵكو جیۆگرافییه و ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنیش دژی ئه‌و فیدراڵیه‌ته بوون، چونكه فیدراڵیه‌تی جیۆگرافی زۆر پێویست نییه ئێستا بۆ كورد؛ فیدراڵی كه دروست بوو ده‌بێت ده‌ستوور هه‌موار بكرێت و دانوستان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و هه‌موو لایه‌ك ئه‌مانه‌ش ئێستا نییه و، فیدراڵیه‌تیش به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌ن نابێت، ئه‌وانه‌ی له دانیشتنەکەی ڕمێلاندا به‌شدار بوون، نوێنه‌رایه‌تیی كۆی پێكهاته‌كانی سووریا ناكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ئێمه دژی فیدراڵی نین، به‌ڵام به‌م شێوه‌ی ڕاگه‌یێندرا خزمه‌ت به میلله‌تی كورد ناكات و بۆ شێواندنه؛ خۆیشیان گوتیان ئه‌م فیدراڵیه‌ته به ناوی كوردستانەوە نییە."
نه‌شوان به‌رزنجی




