لەم حەفتەیەدا پێشمەرگە ١٠٠ مین و تەڵەبۆمبی داعشی پووچەڵ کردووەتەوە

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك ڕایده‌گه‌یێنێت ئا لەم حه‌فته‌یه له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك و شنگال و مه‌خمووردا زیاتر له 100 مین و بۆمبی چێنراوی تیرۆریستانی داعشیان ته‌قاندووەته‌وه یان پووچه‌ڵیان كردووەتەوه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له میحوه‌ره‌كان له كاره‌كانمان به‌رده‌وامین و، هەر له‌م حه‌فته‌یه‌دا له شنگال، 110 بۆمبی چێنراوی تیرۆریستانی داعش له لایه‌ن تیمه‌كانمان ته‌قێنراوه‌ته‌وه و پووچه‌ڵ کراوه‌تەوە؛ بێجگە لەوە مینێكی دژه‌تانكی TM/57ـیشیان له میحوه‌ری مه‌خمووردا تەقاندووەتەوە."
لیوا (مه‌حموود) ده‌شڵێت: "دوو پشتێنه‌ی خۆكوژی مینڕێژكراویشمان له گوندی گه‌ڕاو له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكدا ته‌قاندووەته‌وه."
نەشوان بەرزنجی




