ژوورێكی عه‌مه‌لیات بۆ پارێزگای مووسڵ پێك هێنراوه

مووسڵ -KDP.info- بۆ پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ ژوورێكی عه‌مه‌لیات ئاماده كراوه و مووسڵ كراوه به هه‌شت به‌ش تا لەو ڕێگەیەوە لە کاتی ئازادکردنی مووسڵ خزمەت بە خەڵکی بگەیێنن.
(هاشم بریفكانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌وبه‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌لایه‌ن پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی تایبه‌ت به مووسڵ ژوورێكی عه‌مه‌لیات به ناوی ژووری عه‌مه‌لیاتی ژێرده‌ست دروست كرا كه تێدا گشت به‌ڕێوەبه‌ر و به‌رپرسی گشت فه‌رمانگه گشتیه‌كانی شاری مووسڵ به‌شدارن تێدا، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕاسته‌وخۆ بگه‌یێنن به خه‌ڵكی مووسڵ له كاتی ڕزگاردنی تا بتوانن به زووترین كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه به‌مه‌ش كاره‌كانیان زیاتر مه‌ده‌نی ده‌بێت.
(بریفكانی) گوتیشی: "ئه‌م ژووره‌ی عه‌مه‌لیات به سه‌رپه‌رشتیی پارێزگا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌بێت تێدا مووسڵ دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر هه‌شت كه‌رت چوار كه‌رت به سه‌رپه‌رشتی جێگری یه‌كه‌م و چوار كه‌رته‌كه‌ی تریش به‌سه‌ر په‌رشتی جێگری دووه‌می پارێزگار ده‌بێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش له‌سه‌ر كه‌رتێك چاودێری ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م ژووره‌ی عه‌مه‌لیاتیش ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
نه‌شوان به‌رزنجی




