"وەڵامی پووتین بۆ تورکیا، سەربەخۆیی کوردانە"

رووسیا-KDP.info-نیوزویك سه‌باره‌ت به رۆڵی رووسیا له پشتگیریكردنی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له ڕاپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی، كاتێك توركیا فڕۆكه‌یه‌كی رووسیایی خسته خوار، (پووتین) گوتی، له‌كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه.
نیوزویك سه‌باره‌ت به رۆڵی رووسیا له پشتگیریكردنی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له ڕاپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی، كاتێك توركیا فڕۆكه‌یه‌كی رووسیایی خسته خوار، (پووتین) گوتی، له‌كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه. بێگومان مه‌به‌ستی سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌وه نه‌بوو ته‌نیا بازرگانیی ته‌ماته له‌گه‌ڵ توركیا رابگیرێت، به‌ڵكو پشتیوانیكردنی كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه زیاتر له دووسه‌د ساڵه زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی باشیان له‌سه‌ر هه‌یه، له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كانه.
نیوزویك ده‌ڵێت: ئه‌سته‌مه، كشانه‌وه‌ی رووسیا له سووریا، كشانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجاری له‌و ناوچه‌یه بێت. كورده‌كان ئه‌مڕۆ له عێراق و سووریا و توركیا و به ئێرانیشه‌وه، زۆر به‌هێزترن له جاران و له كاراكته‌ره به‌هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووی هاوچه‌رخی خۆیان.
ئێستا به‌هێزتر له هه‌ر كاتێك، ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له ئارادایه. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ پاڵپشتیی به‌هێزی زلهێزه‌كان، كارێكی ئه‌سته‌مه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ توركیا، بووه‌ته كۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رانبه‌ر پاڵپشتییه‌كی سه‌داسه‌د بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام رووسیا ده‌توانێ پاڵپشتییه‌كی بێ‌سنوور و زۆر ئازادانه‌تر له ئه‌مه‌ریكا له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات.
(پووتین) ده‌توانێ له ماوه‌یه‌كی كورتدا په‌یوه‌ندیی زیاتر له دووسه‌د ساڵه‌ی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان بگه‌یه‌نێته باڵاترین ئاستی لۆژیكی و عه‌قلانی و، بۆ سه‌ربه‌خۆیی پشتگیری‌یان بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا گورزێكی كوشنده له توركیا بدات.
نیوزویك ده‌ڵێت: (ئه‌ردۆگان و داوودئوغلو)، هه‌ردووكیان حه‌ز و نیازێكی شاراوه‌یان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانی و به‌تایبه‌تی (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) ئاشكرا كردووه. به‌ڵام باشتره هه‌ردووكیان ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ن كه له سه‌رده‌می هه‌مان (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) بوو كه هێزی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی رووسیایی وڵاتانی بولگاریا و رۆمانیا و سربستانی گه‌یانده قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی. له قۆناغی ئه‌مڕۆیشدا، ده‌وڵه‌تی كوردستان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه رووسیایه.
ئاماده‌كردنی شه‌هرام میرحاج




