مەسروور بارزانی: سەرکەوتنە مەزنەکانی پێشمەرگە دەخوازێ پێکەوە هیمەت بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسروور بارزانی) لەپەیامی دا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز رایگەیاند، گه‌لی كوردستان به خۆراگری و گیانفیدایی قۆناغی زۆر له‌وه دژوارتری تێپه‌ڕاندووه. ئێستاش سەركەوتنە مەزنەكانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پاراستن و به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و هەوڵی بەردەوامی نەیاران له دروستكردنی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر، له نیشتیمانپەروەران و ئازادیخوازان ده‌خوازێ پێكه‌وه هەوڵ و هیمەت بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و گه‌یاندنی كاروانی كوردستان به‌و كه‌ناره‌ی، كه پێویستبوو به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك پێی بگات.
دەقی پەیامی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه، كه به‌شێكه له شانازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و هێمای به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و خۆڕاگری و نوێبوونه‌وه‌یه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به گشتی و شه‌هید و بریندارانى شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به تایبه‌تی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ر و كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و گه‌لی كوردستان و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م، كه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مساڵ هه‌رێمه‌كه‌مان به قۆناغێكی دژواری دارایی و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام گه‌لی كوردستان به خۆراگری و گیانفیدایی قۆناغی زۆر له‌وه دژوارتری تێپه‌ڕاندووه. ئێستاش سەركەوتنە مەزنەكانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پاراستن و به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و هەوڵی بەردەوامی نەیاران له دروستكردنی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر، له نیشتیمانپەروەران و ئازادیخوازان ده‌خوازێ پێكه‌وه هەوڵ و هیمەت بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و گه‌یاندنی كاروانی كوردستان به‌و كه‌ناره‌ی، كه پێویستبوو به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك پێی بگات.
په‌ندی مێژوویی ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه و خه‌بات و قوربانییه بێشوماره‌كانمان له ته‌واوی هاووڵاتیان و ره‌نگه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ لەپێناو ئاواكردنی كوردستانێكی سه‌رفراز و سه‌قامگیر و بوژاوه‌دا، بەهەموو توانایەك پشتیوانی لە هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بكه‌ن، كه پێویستن بۆ چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له هه‌موو روویێكه‌وه. هاوكات ئاواته‌خوازم گه‌له‌كه‌مان بۆ وه‌دیهاتنی ده‌سكه‌وتی زیاتر، كه مافێكی سرووشتی و ویستی زۆرینه‌یه به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی رووبه‌ڕووی هه‌موو پێشهاته‌كان بێته‌وه و ناكرێ مافه‌كانی خۆی به كێشه و ته‌نگژه كاتییه‌كان و ره‌زامه‌ندی تاكی گرێبدات.
به‌سه‌ربردنی جه‌ژنێكی خۆش و كامه‌رانیتان بۆ به ئاوات ده‌خوازم و داواتان لێده‌كه‌م له رۆژانی پشوو‌دا توانای زیاترى خۆتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر و سه‌قامگیرتر له وڵاته‌كه‌ماندا.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20 ی ئاداری 2016




