ده‌میرتاش: گه‌لى كورد له باشوورى كوردستان چ بڕیارێك بدات ئێمه پشتیوانى لێ ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى كورد له باكوورى كوردستان (هه‌ده‌په)، رایگه‌یاند، دیموكراسیى ناوخۆیى، ئازایى ده‌وێت. داوایش له (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، بۆ پرسى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان پشتیوانیى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و پرسی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێته‌وه به‌ر باس.
(ده‌میرتاش) گوتى: هه‌ده‌په له كارنامه‌ى خۆیدا ئه‌وه‌ى جێگیر كردووه كه، پشتیوانى له مافى چاره‌نووسى گه‌لان ده‌كات و گه‌لى كوردیش له باشوورى كوردستان مافى خۆیه‌تى بگاته خواسته‌كانى.
ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆییى كوردستان (ده‌میرتاش) له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24، گوتیشى: پرسى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان پرسێكى گرینگه و گه‌لى كورد له باشوورى كوردستان چ بڕیارێك بدات ئێمه پشتیوانى لێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: داوا له براى به‌ڕێزم (بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، پشتگیرى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت بۆ یه‌كخستنى گوتارى كوردى له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه و پێشنیازیش ده‌كه‌م، پرسى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییى كورد بێته‌وه به‌رباس و هه‌موو گه‌ل به‌یه‌كه‌وه ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
(ده‌میرتاش) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وان رۆژانه هه‌واڵه‌كانى باشوورى كوردستان ده‌بیستن و ئاگادارى ئه‌وه‌ن هه‌رێمى كوردستان له ره‌وشێكى ناهه‌موارى دارایى و له‌ژێر گه‌مارۆى به‌غدا و كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕى داعشدایه و گوتیشى: هه‌ر هه‌واڵێكى ناخۆش له باره‌ى ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌بییستین زۆر خه‌مبار و نیگه‌ران ده‌بین.
له به‌شێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شیدا، (ده‌میرتاش) داواى له لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد، شانبه‌شانى حكوومه‌ت هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان بده‌ن و هه‌رچه‌ند ره‌خنه‌ش ده‌گرن، به‌ڵام كارى ئه‌وان و به‌رپرسیارێتیان له ئێستادا ئه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاشتیى و دیموكراسى له باشوورى كوردستان پێش بخه‌ن.
هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په، سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه‌سایه‌تیى (بارزانى) پێشه‌نگه له ناوچه‌كه‌دا و خه‌ونى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى هه‌یه.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانى توركیایشه‌وه (ده‌میرتاش) گوتى: ئێمه ئاشتیخوازین و ده‌مانه‌وێت به ئاشتی بژیێن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات و ئه‌وان به ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستیى تۆمه‌تبار ده‌كات، له كاتێكدا گرووپى دیكه هه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه بووینه ته‌قینه‌وه‌كه‌مان كردووه، كه‌چى توركیا ئه‌وه ناسه‌لمێنێت.
(ده‌میرتاش) گوتی، داواكردنى سیستمى خۆسه‌رى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه كوردستانییه‌كان، په‌یوه‌ندى به هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كانه‌وه نییه و گوتیشی: ئه‌وه داوایه‌كى ره‌واى خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه و ده‌یانه‌وێت خۆیان باژێره‌كانیان به‌ڕێوه به‌رن.
له باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ توركیا، (ده‌میرتاش) باسى له‌وه كرد، هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ی هه‌یه و په‌یه‌ده‌ش له رۆژئاواى كوردستان دژایه‌تیى توركیا ناكات، به‌ڵام ئه‌وه توركیایه ده‌یه‌وێت دژایه‌تیی كورد بكات.




