٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێكی سیاسی: كانتۆنی دوێنێ و فیدراڵیه‌تی ئه‌مڕۆی په‌یه‌ده‌، دۆزی كورد زیانبار ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  چاودێری سیاسی(د. کاوە ئازیزی) دەڵێت، ئەو پڕۆژە فیدراڵیەی لەلایەن پەیەدەوه‌ باسی لێوە دەکرێ، بۆ ئەوەیە کە ئەو فورسەتە مێژووییەی بە رێگەیەکی دەستووری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دێتە پێش، لەباری ببەن.

پەیەدە لە بڕیارێکی لەناکاودا بۆ مەرامی ئەجێندایەکی دەرەکی، فیدراڵیەتی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕاگەیاند؛ بەڵام فیدراڵیەتێک بە ناوی ڕۆژئاوای کوردستان نا، بەڵکو وەک (ساڵح موسلیم) هاوسەرۆکی پەیەدە گوتوویەتی کە فیدراڵیەتی باكووری سووریایە نەک هی کورد!؛ پێوەست بەم پرسە، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (د. کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فیدراڵی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕانەگەیێندراوە، به‌ڵكه‌ ئەوە پڕۆژەیە و شەش مانگ دیراسە ده‌کرێت ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت، جا قەبووڵ بکرێت یاخود نا؛ جگە لەوەش ھەمووان داوا دەکەن ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت، كه‌چی پەیەدە باس لەوە دەکات نە ھەرێمی کوردیمان دەوێت و نە دەوڵەتی کوردیمان."

چاودێرانی سیاسی وای دەبینین، کە کۆنگرەی ژنێف و بەشداریی کورد لە کۆنگرەکەدا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کورد دێنێتە ئاراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی پەیەدە بانگهێشت نەکراوە و، دەزانن کە ئەنەکەسە لەو کۆنگرەیەدا باسی فیدراڵیەت و پەیامی ڕاستەقینەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، بۆیە ژاوه‌ژاوێكیان لە ڕۆژئاوادا وه‌به‌رهێناوه‌ ئه‌وپه‌ڕی دیار نییه‌، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییش لێی ئه‌وه‌یه‌ تا کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی لە پرسی ڕاستەقینەی کورد دوور بخەنەوە؛ لەم پرسەدا (د. کاوە ئازیزی) هاوڕایە دەڵێ: "ئەو بڕیارە بەپەلەیه‌ی پەیەدە داویەتی دوو مەبەستی ھەیە، یەکەم، دەیەوێت تەشویش بخاتە سەر وەفدی کوردی بۆ كۆنگرەی ژنێف و، ئەو فورسەتە مێژووییەی ھاتووەتە پێش بۆ کورد کە بە رێگەیەکی دەستووری بگەنە مافی خۆیان تێکی بدەن. دووەم، بۆ ئەوەی تورک و فارس و عەرەب و ئەوانەی دیکە، ھەموویان بکەنە دژی کورد."

ڕای وا هه‌یه‌ باوه‌ڕی وایه‌ کە، پەیەدە ئاماجی ڕاستەقینەی لە ڕاگەیاندنی فیدراڵی لە سووریا بۆ خزمەتی ڕاستەقینەی (بەشار ئەسەد) و ئێرانە، (ئازیزی) كه‌ سیاسیێكی دیاری ڕۆژئاوای كوردستانه‌، ئه‌م بۆچوونه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، ''ئەو پڕۆژەی ئەوان لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دەوروبەردایە و لە بەرژەوەندیی کوردا نییە."

ئەمەریکا هۆشداری دایە پەیەدە و رایگه‌یاند ددان بەو فیدراڵیەتەدا نانێ، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی وڵاتانی ئەورووپایش ددانی پێدا نانێن و، ڕووسیا و توركیایش له‌ولاوه‌ هه‌مان رایان هه‌یه‌؛ هه‌ڵبه‌ته‌ نوێنەرانی ڕاستەقینەی ڕۆژئاوای کوردستانیش وەک ئەنەکەسە ددانی پێدا نانێن، بۆیە (د. کاوە ئازیزی) دەپرسێ، ''نازانم ئەمە چ سوودێکی ھەیە بۆ پاشەڕۆژی کورد کە ھیچ کەسێک ددانی پێدا نەنێت.''

پرسی کانتۆنەکان ماوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیەدە خەڵکی پێوە سەرقاڵ کردبوو، بەڵام لە پڕێکدا ئەمەی هەڵوەشاندەوە، ئێستا چاودێران دەڵێن پەیەدە دەردێکی کوشندەی سیاسییە و دەیەوێ لە داهاتووی کوردان بدات؛ (کاوە ئازیزی) دەڵێ، تا دوێنێ باسی کانتۆن بوو، ئەمڕۆیش بووە فیدراڵی! خوا دەزانێت سبەی باسی چی دەکەن؛ پێویستە کورد ھۆشیار بێت، لەبەر ئەوەی قوتابخانەی کەجەکە و پەکەکە مەترسیدارە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ھەرچوار پارچەی کوردستان، هه‌ربۆیه‌ پێویستە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ساز بکرێت و باسی ئەو قوتابخانە ڕەشە بکرێت کە چەند مەترسیدارە.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن، بە ڕاگەیاندنی فیدراڵیەتی ناكوردستانی و تاكڕۆییانه‌، پەیەدە دەیەوێ دۆزی ڕاستەقینەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەبار ببەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار