٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی‌شەعبی کوردێکی دیکەی ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info

حەشدی‌شەعبی کوردێکی دیکەی ڕفاندخورماتوو-KDP.info-  دوای ئەوەی دوێنێ چەکدارانی حەشدی‌شەعبی کوردێکیان لە قەزای دوزخورماتوو گوللەباران کرد، ئەمڕۆ کوردێکی دیکەیان ڕفاند و ئەشکەنجەیەکی زۆریشیان داوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو ڕائید (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە دوێنێ کوردێکی خەڵکی کەلار بە جلی کوردییەوە لە خورماتوو گوللەباران کرابوو، ئەمڕۆیش کوردێکی دیکە ڕفێندراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە و، دوایی ئازاد کراوە."
(فارووق  ئەحمەد) گوتیشی، گەر بەم شێوەیە کوشتن و ڕفاندن بەردەوام بێت دۆخەکە خراپتریش دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانیش ئەو کەسە لەلایەن حەشدی‌شەعبی ڕفێندراوە و ئەوەندە برینی سەختە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار