ئۆجەلان: بیرۆکەی فیدراڵیەت بهرهنجامی ڕێككهوتنی دهۆكه؛ نهخشهڕێگای بارزانی باشترین چارهسهره

هەولێر- KDP.info- (عوسمان ئۆجەلان) دەڵێ، پەیەدە هەر ڕۆژە و لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سیستەمێک ڕادەگەیێنێ و، کەوتووەتە ژێر کاریگەریی هێزە سیاسییەکانەوە. باشترین چارەیش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەیە کە بگەڕێنەوە بۆ نەخشەڕێگای (سەرۆک بارزانی).
(عوسمان ئۆجەلان) برای ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووبارە تەقینەوە لە ئیستانبووڵ ڕووی داو،ە زیادبوونی ئەم کردەوانە وا دەکات دەرفەت بۆ تورکیا دروست بکات؛ زیاتر دەستوەردانی سەربازی لە ناوچە کوردییەکان بکات بە بیانووی ئارامیی ناوچەکە. دوور نییە پشگیریی نێودەوڵەتییشی بۆ دروست نەبێت؛ لە هەمان کاتدا لە ڕۆژئاوای کوردستان تادێت ڕەخنە لەسەر سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات زیاتر دەبێت، پەیەدە کەوتووەتە ژێر گوشاری هێزە سیاسییەکانەوە و هەر ڕۆژە و سیتسەمێک ڕادەگەیێنیت. ئێستایش بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنەکان بە تەنیا ناتوانێت فیدراڵیەت ڕابگەیێنیت، چونکە واتایەکی نابێت چۆن گومان لە شەرعیەتبوونی کانتۆتەکان دەکرا، ئاوایش دەبێت پەیەدە هەوڵ بدات خۆی لەو ڕەخنەیە دوور بخاتەوە و فیدراڵەت بە دەردی کانتۆنەکان نەبات.''
ئهو سیاسهتمهدارهی باكووری كوردستان گوتیشی: "زۆر گرینگە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، گوێ بە سیاسەت و ستراتیژیەتی (بارزانی) بدەن و کار بکەن بۆ ئەوەی بەرنامەکانی (بارزانی) جێبەجێ بکرێت كه خۆی له پاشهڕۆژێكی ڕوونتردا بۆ كورد له ڕۆژئوای كوردستاندا دهبینێتهوه، چونکە ئەو له كۆبوونهوهكانی دهۆك یهك و دوودا دەستپێشخەریی کرد، چونكه بیرۆكهی فیدراڵی بۆ ڕیژئاوای كوردستان هیی (سهرۆك بارزانی) بوو، بهڵام بهبێ پهراوێزخستنی هیچ هێز و لایهنێكی سیاسی و بهبێ پهراوێزخستنی هیچ كام له پێكهاته نهتهوهیی و ئایینهكان. ههروهها له ههمووی گرینگتر ئهوهیه كه ڕوانگای (بارزانی) بۆ ڕاگهیاندنی فیدراڵی وایه كه، دهبوو زهوینهی لهباری بۆ بڕهخسێ و كاری بۆ بكرێ، بڕوا لای دراوسێكان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێك بهێندرێ. بۆیه به باوهڕی منیش وایه كه ئێستایش دەبێت بگهڕێنهوه بۆ رێککەوتننامەی دهۆک كه بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) هاتە ئاراوە و لەوکاتدا بوو هەردوو ئەنجوومەنی ئەنەکەسە و تەڤدەمی گەیاندن بە رێککەوتنێکی مێژوویی و بیرۆکەی فیدراڵییەت بۆ رۆژئاوای کوردستان سەری هەڵدا، ئێستایش بە گەڕانەوە بۆ ناوەڕۆکی ڕێکكەوتنێکی وەها فیدراڵییەت سەرکەوتوو دەبێ، نەوەک بە تاکلایەنانە فیدراڵییەت رابگەیهنرێ.''
(ئۆجهلان) وهبیر دێنێتهوه كه، ''ئاخر (بارزانی) نەبووایە کۆبانێ دهكهوت و ڕۆژئاوای کوردستانیش لە حاڵەتێکی دیکەدا دەبوو؛ بۆیە دەبێت سەرکردایەتیی پەیەدە ئەمە قهبووڵ بکەن كه ڕاستییەکەیه و خۆیان حاشای لێ نەکەن".
جێی وهبیرهێنانهوه، بۆ گفتوگۆ لەسەر چارەکردنی پرسەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و تەڤدەم و یەکخستنی توانا و ریزەکانیان لە رووی سیاسی و ئیداری و سەربازییەوە، لە ٢٢-١٠-2014 به ههوڵه بهردهوامهكانی و بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی)، رێككەوتنی دهۆک ئیمزا کرا و، لایەنەکان رێککەوتن مەرجەعیەتێکی سیاسیی هاوبەش لە نێوانیاندا دروست بكرێت و، ئیدارەیەکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان هەبێت و پێکەوە سوپایەکی هاوبەشی کوردی بۆ رۆژئاوای کوردستان پێک بێنن و مافی بەرگریی هاوبەش بۆ هەموو لایەک فەراهەم بكرێت. ههڵبهته چاودێرانی سیاسیی ئەم رێککەوتنەی دهۆک کە (سەرۆک بارزانی) کوردانی رۆژئاوای لەژێر چەتری یەکبووندا کۆ کردەوە، به سهرههڵدانی بیرۆکەی فیدراڵییەتیش ناو دەبەن.
کارزان سەباح




