توركیا پارەی وەك قەرزی كەمسوو داوەتە ھەرێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو 200 ملیۆن دۆلارەی توركیا بە ھەرێمی كوردستانی داوە وەك قەرەبوو نەبووە، بەڵكو وەك قەرزی كەمسووە و پارەكەش دراوە بە مووچە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "توركیا وەك قەرەبووكردنەوەی پارەی نەداوەتە ھەرێمی كوردستان، بەھۆی تەقینەوەی لوولەنەوتی كوردستان لە ناو خاكی توركیا، بەڵكو وەك ھاوكاریی و قەرزی كەمسوو 200 ملیۆن دۆلاری داوەتە ھەرێمی كوردستان."
دزەیی بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاندووە: "ئەو بڕە پارەیە لە كاتێكی باشدا گەیشتە ھەرێمی كوردستان و بۆ بەكارھێنانی پێدانی مووچە سوودی لێ وەرگیراوە، ئەمەش جاری یەكەم نییە توركیا ھاوكاریی ھەرێمی كوردستان دەكات، بەڵكو لە ساڵی 2014 و 2015 دوو جار بە بڕی 500ملیۆن دۆلار ھاوكاریان كردووین."




