٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: کەرتی گەشتیاری دەکەینە سەرچاوەی بنەڕەتی داهات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گەشتیاریی باشووری کوردستان لە هەولێر پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کەرتی گەشتیاری ئاشکرا کرد و رایگەیاند : "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە کاردەکات کەرتی گەشتیاری لەگەڵ هەردوو کەرتی کشتووکاڵ و پیشەسازی لە جیاتی کەرتی نەوت و گازی سرووستی ببنە سەرچاوەی داهات".
 
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتیاری لە هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا کۆمپانیا بیانی و عێراقی و ناوخۆییەکان گرێبەست واژۆ دەکەن و، تاوتوێی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری لە باشووری کوردستان دەکەن، ئەو کەرتەی لە چەند ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیبوو و، بەهۆیەوە شاری هەولێر وەکو پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی هەڵبژێردرابوو.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش باسی لە بایەخدان بە کەرتی گەشتیاری کرد لە باشووری کوردستاندا و گوتی: "لە ماوەی رابردوودا بەبڕی 6 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریدا کراوە".
 
کۆنفرانسە گەشتیارییەکەی هەولێر ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین کەسایەتی و وەزیرانی گەشتوگوزاریی وڵاتانی ناوچەکە تێیدا بەشدارن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار